هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەستێوەردانی دەرەكی ڕێگرە لەڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەستێوەردانی دەرەكی ڕێگرە لەڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەستێوەردانی دەرەكی ڕێگرە لەڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا

2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 25-4-2022، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێوارەخوانێكی بۆ ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەب و مەڵبەندو دەزگاكان لە سلێمانی سازكردو ڕایگەیاند: بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەستەووەستانن لە ئاست چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكان جا چ كێشەی سیاسی بێت یان ئابوری، دەستێوەردانە دەرەكیەكانیش ڕێگرە لەوەی كە كێشە ناوخۆیەكانی هەرێم چارەسەر بكرێت یان لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن بكرێت، جیاوازییەكی زۆریش لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا دروست بووە كە دەسەڵات بەرپرسە لێی و بێباكەو نایەوێت جیاوازییەكان كەم بكاتەوەو كێشەكان چارەسەر بكات.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی حزب و جەختیكردەوە كە خۆشبەختانە لە دوای كۆنگرە كاری بەرچاو ئەنجام دراوە لە بواری پەروەردەو ڕێكخستن، كۆمەڵگەی كوردی لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەی دڵسۆزو ڕاستگۆو دەستپاك هەیە كە سوپاس بۆ خودا یەكگرتوو لەسەر ئەم نەهجە بەردەوامەو كاری زۆر باشمان ئەنجام داوەو بەئەركی سەرەكی خۆمانی دەزانین كە بەردەوام بین لە پێگەیاندنی نەوەی دیندارو خاوەن پەیام.