باڵوێزى پێشووى ئێران: وتوێژى روون و راشكاوانهم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌نجامداوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
باڵوێزى پێشووى ئێران له به‌غدا دوپاتیكرده‌وه، پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى هه‌ولێرى كردوه و وتى: "وتوێژى روون و راشكاوانه و شه‌فافانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ى سایتى "ئیران ئینته‌رناشیونال"، "حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ" رۆژى پێنجشه‌ممه دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "ئیلنا" ئهنجامدوهو گوتویه‌تى: "چه‌ند جارێك سه‌ردانى عێراقم كردوه، پێش دووهه‌فته‌ش گه‌شتێكم بۆ هه‌ولێریش كردووه".
به‌گوێره‌ى "شه‌فه‌ق نیوز" باڵوێزى پێشووى ئێران له عێراق له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى "ئیلنا" ئه‌وه‌شى وتوه: وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێت یارمه‌تى ره‌وته سیاسییه‌كانى عێراق بدات بۆ ئه‌وه‌ى له قه‌یرانى سیاسی ده‌ربچن، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش بۆ تاران ده‌كرێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت.