هەواڵی کوردستان ئێستا

هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر نوێژخوێنان

هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر نوێژخوێنان
هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر نوێژخوێنان

2022-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل دروستبو، تا ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.

ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌قسا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر نوێژخوێنان و بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسكڕێژیان ته‌قاندوه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی باب مغاربه‌ و گوللـه‌ی لاستیكییان ئاراسته‌ی نوێژخوێنان كردوه‌، تاوه‌كو ئێستاش به‌وردی زیانه‌ گیانیه‌كان نه‌زانراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل ڕێگری له‌ تیمه‌كانی ئامبولانسی ته‌ندروستی كردوه‌، بچنه‌ ناو مزگه‌وتی ئه‌قساوه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتوه‌ و برینداربون.

زیادبونی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێكه‌وتنی ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دواین نوێژی هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌و مزگه‌وته‌.