هەواڵی کوردستان ئێستا

هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا

هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا
هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا

2022-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێڤچێنكۆڤسكی له‌ كیێڤ، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش و رزگاركردن ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران.

راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی ئۆكرانیا، ئانتۆن گێراشچینكۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ مووشه‌كێكی رووسی له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نییه‌كانی داوه‌.

ئانتۆن گێراشچینكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مووشه‌كه‌كه‌ له‌ كرێمیاوه‌، كه‌ رووسیا به‌ نایاسایی لكاندوویه‌تی به‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، ئاڕاسته‌ كراوه‌ و زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ برینداربوونی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.