سه‌رۆكی ئۆكرانیا: داوای هێزی سه‌ربازی له وڵاتان ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌مان له ئێستادا پێویستی به سه‌رباز هه‌یه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ناتۆوه نییه، به‌ڵكو داواكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵای وڵاتانن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/4/2022 زلێنیسكی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، تادێت بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و له ئێستاشدا پێویستیمان به سه‌رباز هه‌یه تا له ریزی وڵاتهكماندا روبه‌ڕوی روسیا ببنه‌وه، پێویسته وه‌ك هێڵی خێرای په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵ بن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزه‌كانی ناتۆوه نییه و ئێمه له‌سه‌ر ئاستی باڵای ته‌واوی وڵاتان داوای هاوكاری به‌په‌له ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا وڵاته‌كه‌مان پێویستی به هاوكارییه‌كی زۆری سه‌ربازییه له‌روی سه‌ربازه‌وه و پێویسته له كاتێكی كه‌مدا سه‌رباز بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا دابین بكرێت.