هەواڵی کوردستان ئێستا

زێلێسنیكی: وەستاندنی دانوستانەكان لەگەڵ روسیا ئەنجامی مەترسیداری بەدواوە دەبێت

زێلێسنیكی: وەستاندنی دانوستانەكان لەگەڵ روسیا ئەنجامی مەترسیداری بەدواوە دەبێت
زێلێسنیكی: وەستاندنی دانوستانەكان لەگەڵ روسیا ئەنجامی مەترسیداری بەدواوە دەبێت

2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاشكرایكرد: وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا، ئه‌نجامی مه‌ترسیداری به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ڤۆلۆدومیر زێلێنسكی سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌باره‌ى جه‌نگی روسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى كه‌زیاتر له‌دوو مانگه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ رایگه‌یاند: له‌ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی دانوستانه‌كاندا مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوێنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌.

ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌ردوولا له‌باره‌ی چه‌ندین پرس گفتوگۆیان كردووه‌ وگوتی: ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌شداریی یارییه‌كی سیاسیی ببین كه‌ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن رۆڵی تێدا ده‌گێڕێت، وگوتى: روسیا له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌دا به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆكراینا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا كۆببنه‌وه‌.

زێلێنسكی ئاشكراشیكرد: له‌ناوچه‌ی كیێڤ گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ وتاوه‌كو ئێستا ته‌رمی 900 كه‌س له‌گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌.