هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای شه‌ش ڕۆژ له‌ داخرانی ئه‌مڕۆ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێته‌وه‌

دوای شه‌ش ڕۆژ له‌ داخرانی ئه‌مڕۆ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێته‌وه‌
دوای شه‌ش ڕۆژ له‌ داخرانی ئه‌مڕۆ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێته‌وه‌

2022-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌نجامدانی كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تونێله‌كه‌ به‌ڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌كرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای پاككردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌ ده‌مه‌وه‌چونی ڕوداوه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقام و به‌ڕێوه‌بـه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ له‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بڕیاردرا كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده‌ وابڕیار بو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ سه‌رشاخی به‌رانان و ناوتاق و به‌رده‌كه‌ڕه‌وه‌ هاتوچۆ بكات، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی و ناله‌باری هه‌لومه‌رجی ڕێگاكان له‌م به‌ره‌جه‌ژنه‌دا ڕاگیرا، هاتوچۆ به‌گشتی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌خرێته‌وه‌ ناو تونێل.