هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ریتانیا: پلانی ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ڕواندا بۆ چه‌ند مانگێنگێك دواده‌كه‌وێت

به‌ریتانیا: پلانی ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ڕواندا بۆ چه‌ند مانگێنگێك دواده‌كه‌وێت
به‌ریتانیا: پلانی ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ڕواندا بۆ چه‌ند مانگێنگێك دواده‌كه‌وێت

2022-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ به‌ریتانیا حه‌وت هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت ره‌نگه‌ پلانی حكوومه‌تی له‌نده‌ن بۆ ناردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا، به‌هۆی ئاسته‌نگی یاساییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك دوابكه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی PA Media، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ه‌وه‌ تا ئێستا، له‌رێگه‌ی ده‌ریای مانشه‌وه‌ به‌ به‌له‌م یان یه‌ختی بچوك خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زار و ٢٤٠ كه‌س.

له‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢١دا ژماره‌كه‌ دوو هه‌زار و ٣٩٠ و له‌ پێنج مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا، هه‌زار و شه‌ش كۆچبه‌ری نایاسایی بووه‌.

دوای ١١ رۆژ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، ٥٤٧ كه‌س بووه‌. هاوكات زۆرترین ژماره‌ی كۆچبه‌ر كه‌ له‌ رۆژێكدا گه‌یشتبنه‌ وڵاته‌كه‌، رۆژی ١٣ی نیسان بووه‌ كاتێك به‌ ١٨ به‌له‌م ٦٥١ كه‌س بۆ به‌ریتانیا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌.

هاوكات گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد جێبه‌جێكردنی پلانی حكوومه‌ت بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا، به‌هۆی ئاسته‌نگه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌، ره‌نگه‌ زۆرتری پێ بچێت و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی بوێت.

گوته‌بێژه‌كه‌ له‌ لێدوانیدا بۆرۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند: "به‌ڕوونی ئه‌م ئاسته‌نگه‌ یاساییانه‌ ره‌نگه‌ ببنه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆرتری پێ بچێت".