هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌دوای هه‌وڵه‌كانی دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌مرۆ 7 بارهه‌ڵگری گه‌نم بۆ به‌شه‌ئاردی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ نێردرا

2022-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وە‌زیری بازرگانی عێراق به‌ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مینی ڕاگه‌یاند كه‌ ئە‌مڕۆ ٧ بارھە‌ڵگر گە‌نم ڕە‌وانە‌ی ھە‌رێمی كوردستان كراوە‌ بۆ چارە‌سە‌ری بە‌شە‌ ئاردی ھاوڵاتیان ‌.

پێش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 2022/5/5 وە‌زیری بازرگانی عێراق بە‌ڕێز ( د.علاء الجبوری) ‌پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ل دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌نجامدا ، ئە‌وە‌ی پێی ڕاگە‌یاند كە‌ ئە‌مڕۆ (٧) بارھە‌ڵگر گە‌نم ڕە‌وانە‌‌ی ھە‌رێم كراوە‌و لە‌قە‌زای چە‌مچە‌ماڵ دائە‌گیرێت ، ‌ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كردووە‌‌ (٤٠ ) بارھە‌ڵگری دیكە‌ی گە‌نم بەڕێگاوە‌یە‌ ڕە‌وانە‌ی ئاشە‌كانی ھە‌رێم دە‌كرێت ،

وە‌زیری بازرگانی دڵنیای تە‌واویدا كە‌ لە‌ماوە‌ی چە‌ند ڕۆژی داھاتوودا كێشە‌ی ئاردی ھە‌رێمی كوردستان چارە‌سە‌ردە‌بێت ..
لای خۆیە‌وە‌ وە‌زیری بازرگانی عێراق سوپاس و دە‌ست خۆشی لە‌دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین كرد لە‌پای ھە‌وڵ و بە‌دوداچوونە‌كانی بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی ھاوڵاتیانی ھە‌رێم .

جێگە‌ی ئاماژە‌یە‌ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ماوە‌ی دوو مانگە‌ بە‌دواداچوون بۆ كێشە‌و گرفتی بە‌شە‌ ئاردی ھاوڵاتیانی ھە‌رێم دە‌كات.