حكومەتی هەرێم بۆ مووچە و كێشەی پارە لە سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریدا
خەڵك- كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كورتهێنان و گرفتە داراییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدرا و حكومەتی هەرێم ژمارەیەك بڕیار و ڕاسپاردەی دەركرد و لیژنەیەكیشی پێكهێنا. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧٥ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەكان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا. سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا، كە ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیە؛ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە […]
The post حكومەتی هەرێم بۆ مووچە و كێشەی پارە لە سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.