هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا: لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئیستانبوڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ ده‌كه‌ن

روسیا: لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئیستانبوڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ ده‌كه‌ن
روسیا: لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئیستانبوڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ ده‌كه‌ن

2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌، رایگه‌یاند: لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن.

جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئیڤان نیچایێڤ له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ كه‌له‌رێككه‌وتنى ئیستانبوڵ له‌نێوان توركیا و روسیا وئۆكرانیا ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا واژووكراوه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: جارێ زووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان به‌شێوه‌ی كرداری بكرێت. ته‌نها چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕیوه‌. لایه‌نه‌كان سه‌رجه‌م میكانیزمه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان پێكده‌هێنن.

باسی له‌وه‌ كردووه‌: ئه‌وان په‌یوه‌ستن به‌پابه‌ندبوونی نێو رێككه‌وتنه‌كان ولایه‌نگری ئه‌وه‌ن كه‌رێككه‌وتنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر جێبه‌جێ بكرێت وگوتی: ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كردارییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ وبه‌تایبه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا به‌پاڵپشتیی راستگۆیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وهه‌ڵویستی به‌ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت.