نرخی نەوت لەجیهاندا
2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روو 65 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 18 ی 12 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 65 دۆلار و 80 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 65 دۆلار و 40 سه‌نت بوو. هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 60 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 60 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.