هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێن ده‌دات چاودێرى دۆسیه‌ى دیله‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بكات

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێن ده‌دات چاودێرى دۆسیه‌ى دیله‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بكات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێن ده‌دات چاودێرى دۆسیه‌ى دیله‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بكات

2022-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایى هێنانى گرژییه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌، وگره‌نتى سه‌لامه‌تى دانیشتوان وسڤیله‌كان وهه‌روه‌ها چاودێریكردنى دۆسیه‌ى دیله‌كانى فه‌ڵه‌ستینى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڵێن ده‌دات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، تۆر وینسلاند، كۆمسیارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسى ئاشتى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست رایگه‌یاندوه‌: به‌شداریمان كرد له‌گه‌ڵ میسر بۆ ناوه‌ندگیریكردن له‌نێوان ئیسرائیل ولایه‌نه‌كانى فه‌ڵه‌ستینى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى بۆ كه‌رتى غه‌ززه‌.

وتیشى: جه‌خت له‌پابه‌ندبوونى خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كۆتایى هێنانى ئه‌و گرژییانه‌ وگره‌نتیكردنى سه‌لامه‌تى دانیشتوان وچاودێریكردنى دۆسیه‌ى دیله‌كانى فه‌ڵه‌ستین.

هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێن ده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له‌.

ئێواره‌ى دوێنێ رێككه‌وتنى راگرتنى شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیلى داگیركار وبزۆتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى له‌كه‌رتى غه‌ززه‌ به‌ناوبژیوانى میسر راگه‌یه‌ندرا. كه‌له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوو سوپایى ئیسرائیل هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ ئه‌نجامدا و تێیدا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتى فه‌له‌َستینى شه‌هید وبرینداركران.