ئەمریكا.. لە ویلایەتی پێنسەڵڤینیا كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەوە خۆیكردوە بەناو دەیان كەسدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی ویلایەتی پێنسەڵڤینیا رایگەیاند، ئەمڕۆ كەسێك بە ئۆتۆمبێلێكەوە خۆیكردوە بەناو دەیان كەسدا و لە ئەنجامیدا كەسێكی گیانی لەدەستداوە و 17 دیكەشی برینداركروە و تیمەكانی لێكۆڵینەوەش لێكۆڵینەوەكانیان لەو كەسە دەستپێكردوە كە ئەو كارەی ئەنجامداوە.
بەپێی رۆژنامەی نیوپۆستی ئەمریكی، پۆلیسی ویلایەتی پێنسەڵڤینیا-ی ئەمریكا رایگەیاندوە، لە ناوچەی بێنفت ئۆتۆمبێڵك خۆیكردوە بەناو چەند كەسێكدا و لە ئەنجامیشدا دەیان كەسی برنداركردوە و كەسێكیشی لە شوێنی روداوەكە شێلاوە.
پۆلیس ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەو كەسەی كە بۆ ئۆتۆمبێلەكەیەوە ئەو كارەی ئەنجامداوە دەستبەسەر كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەیەوە دەستیان پێكردوە و تا ئێستاش دڵنیانین لەوەی كە پاڵنەرێكی سەرەكی لە پشتی ئەو كارەوە بونی هەبێت.
لەلایەكی دیكەشەوە تیمی فریاگوزاری ناوچەكە ئاماژەی بەوەكردوە، تا ئێستا 17 كەس بەهۆی روداوەكەوە رەوانەی نەخۆشخانە نزیكەكان كراون و یەكێك لە بریندارەكانیش كۆتایی بە ژیانی هاتوە، بارودۆخی بریندارەكانی دیكەش هێشتا روننیە.