هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەم ساڵ دیاردەی سروشتی خۆرگیران ڕوو ئەدات

ئەم ساڵ دیاردەی سروشتی خۆرگیران ڕوو ئەدات
ئەم ساڵ دیاردەی سروشتی خۆرگیران ڕوو ئەدات

2022-09-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەش ناسی و گەردوونناسی رایده‌گه‌یه‌نێت ،"ئەویش خۆرگیرانی بۆ نزیک خۆرگیرانی تەواو دەبێت لە بەشێکی کەمی زەوی ، ئەو بەشەی تر بۆ کەمتر لەنیوە بۆ سەرو نیوە دەبینرێت.

ده‌شلێت،" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی تری وڵاتانی دەورو پشتی خۆرگیرانی بۆ نیوە زیاتر دەبێت."

وتیشی،"ئەم خۆرگیرانە لە رێکەوتی 25/10/2022 مانگ پێش نیوەڕۆ لەکات ژمێر 11:58:21s بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات تا کات ژمێر 14:00:16s
دەبێتە ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 16:02:11s بەکاتی هەرێمی کوردستان دێتە کۆتایی خۆرگیران لە جیهان."

سالار حاجی باسی له‌وه‌ش كرد،"خۆرگیران ئەم کیشوەرو وڵاتەنە دەگرێتەوە سەرەتا لە وڵاتی ئیسلندا دەست پێ دەکات، بەریتانیا و نەرویج و سوید و فنلندا و هەموو وڵاتانی ئەوروپا و نیوەی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و ئێران و سوریا و عیراق هەروەها چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لە وڵاتی ڕوسیا دەبێت دواتر خۆرگیران بەشێکی کەمی ئەفەریقا و لە عمان و پاکستان کۆتایی دێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،"ماوەی خۆرگیران لە هەموو جیهان 04:00 کات ژمێرە، ماوەی خۆرگیران لە هەرێمی کوردستان 02:31 دوو کات ژمێرو 31 خولەک و چەند چرکەیەک دەبێت، ماوەی ڕووبەری خۆرگیران لە و بەشەی کە خۆرگیران ڕوودەدات لە جیهان %0بۆ %82 دەبێت، هەر وڵاتەو بەپێی ناوچەی خۆی کەم بۆ زۆر دەبینرێت."

سالار حاجی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌،" خۆر گیران لە سەر هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ! لە % 48.40 خۆرگیرانە بۆ لە % 52.20 خۆرگیران دەبینرێت لە عێراق هەرێمی کوردستان لە % 40.19 بۆ لە سەدە % 52.20 دەبینرێت."

هاوکات بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان:

- شاری دهۆک
کاتی دەست پێ کردنی خۆر گیرانی لەکات ژمێر 12:56:53 دەبینرێت
چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 14:14:54s دەبینرێت
لەکات ژمێر 15:27:57s () کۆتایی دێت
لە سەدە ٪50.50خۆر گیرانە
ماوەی خۆر گیران 02:31:04s

- شاری هەولێر
کاتی دەست پێ کردنی خۆر گیرانی لە کات ژمێر 12:59:44s () دەبینرێت
چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 14:17:41s دەبینرێت
لەکات ژمێر 15:30:22s () کۆتایی دێت
لە سەدە ٪50.14خۆر گیرانە
ماوەی خۆر گیران 02:30:38s

- شاری سلێمانی
کاتی دەست پێ کردنی خۆرگیرانی لە کاتژمێر 13:03:00s () دەبینرێت
چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 14:20:50s
لەکاتژمێر 15:33:04s کۆتایی دێت
لە سەدە ٪50.57خۆر گیرانە
ماوەی خۆر گیران 02:30:03s

- شاری کەرکوک
کاتی دەست پێ کردنی خۆر گیرانی لەکاتژمێر 13:01:33s () دەبینرێت
چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 14:19:21s دەبینرێت لەکاتژمێر 15:31:45s کۆتایی دێت
لە سەدە ٪49.48خۆر گیرانە
ماوەی خۆر گیران 02:30:12s

- شاری هەڵەبجە
کاتی دەست پێ کردنی خۆر گیرانی لەکاتژمێر 13:04:30s () دەبینرێت
چەقی ناوەڕاستی خۆرگیران لەکات ژمێر 14:22:15s دەبینرێت
لەکاتژمێر 15:34:14s () کۆتایی دێت
لە سەدە ٪51.50 خۆر گیرانە
ماوەی خۆر گیران 02:29:43s

- چۆن خۆرگیران روودەدات؟

سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەش ناسی و گەردوونناسی ئه‌وه‌یشی وت،"خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی یە لە زۆر ساڵ ئەمە ڕوو ئەدات مانگ بە دەوری زەوی دا دەسوڕێتەوە، زەویش بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، هەر یەکێک لەوان خولگەیەکی دیاری کراویان هەیە، بە شێوەیەکی زۆر ورد دەسوڕێنەوە، کاتێک مانگ لە رۆژدا دەکەوێتە نێوان خۆرو زەوی یەوە دەبێتە هۆی بەربەستێک لە بەردەم یاندا، رووناکی خۆر بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دیار نامێنێت، ئەمەش پێ ی دەوترێت دیاردەی سروشتی خۆرگیران، لەم کاتەدا ما، خۆرو و مانگ و زەوی دەکەونە سەر یەک هێڵ".

ده‌شلێت،"ڕێنمایی ئێمە بۆ خەڵک ئەوەیە ، کە بە هیچ جۆرێک سەیری خۆر گیران نەکەن ."

باسی له‌وه‌ش كرد"کەسانێک ئەگەر هەر دەیانەوێت سەیری خۆرگیران بکەن ، دەتوانن چاویلکەی تایبەتی دژە خۆر لە چاو بکەن کە ڕێگر بێت لە تێپەربوونی هەریەکە لە تیشکی خوار سوورو سەرووی وەنەوشەیی "