رێكخراوى گه‌شه‌پێدان داواى درێژكردنى سیسته‌مى زانكۆ لاین ده‌كات
دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابینى كوردستان، داوا له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات ماوه‌ى كارابوونى سیسته‌مى زانكۆ لاین درێژتر بكاته‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا، رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان ئاماژه‌ى بهوهكردوه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌قوتابیان فۆرمه‌كانیان پڕنه‌كردۆته‌وه، ئێمه لهڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان داواكارین له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ماوه‌ی كارابوونی سیسته‌می زانكۆلاین بۆ (48)كاتژمێری تردرێژبكرێتهوه.
راشیگه‌یاندوه: له‌لای قوتابیان وخوێندكاران ئاشكرایه كهسیستهمهكه له‌به‌ربوونی لۆد و كێشه‌ی ته‌كنیكی وچه‌ندین جاریش نمره‌ی قوتابیانی تێكه‌ڵكردووه( كه‌م وزیاد) كردووه وتا ئێستاش زۆرێك له‌قوتابیان فۆڕمه‌كانیان پڕنه‌كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان مافیان نه‌فه‌وتێت و ڕه‌نج وماندووبوونی چه‌ندین ساڵه‌یی خوێندنیان به‌فیڕۆنه‌ڕوات، خوازیارین ماوه‌ی كارابوونی سیسته‌می زانكۆلاین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان درێژبكه‌نه‌وه