هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو داوای پلە بەرزنەكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكات

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو داوای پلە بەرزنەكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكات
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو داوای پلە بەرزنەكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكات

2022-10-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بریاردەری فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەبارەی پلە بەرزنەكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد وەزیرە پەیوەندیدارەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

سەرچنار ئەحمەد بریاردەری فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە دانیشتی پەڕلەمان ڕایگەیاند، حکومەت لەساڵی 2016وە بڕیارێکی نایاسایی دەرکردوە پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ڕاگرتووە، كە هیچ پاساوێک نەماوە بەناوی قەیرانی دارایی بۆچی پلە بەرزکردنەوە دەستپێناکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، یاداشتێكمان بەرزکردۆتەوە بۆکۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەوپرسە بە ئامادەبونی وەزیرانی پەیوەندیدار بۆیە با سەرۆکایەتی یاداشتی ئێمە لەبەرچاو بگرێت وکۆبونەوە لەبارەی پلە بەرزركردنەوە ئەنجام بدات.