یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) چ واتایه‌ك ده‌به‌خشێ؟
دیجیتال میدیای سپێده
یادی مه‌ولود یادێكی پڕ له وانه‌و عیبره‌تی مێژووی بانگه‌وازی ئیسلامیی، بگره مێژووی مرۆڤایه‌تییه، جێی خۆیه‌تی له ئاست ئه‌و یاده و ژیانی خاوه‌نی ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ تایبه‌تمه‌ندیی ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارو ته‌مه‌نی پڕ خزمه‌ت جیهاد و خه‌باتی، بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادی مه‌ولود: یادی هاتنه دونیای هه‌ڵگری دوا په‌یامی خوایه ، بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد ، هه‌تا هه‌تایه.
یادی مه‌ولود: یادی ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیی له كۆیلایه‌تیی چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد‌و به‌ره‌و لوتكه‌ی عیززه‌ت سه‌ربه‌رزیی خواپه‌رستیی بردنی.
یادی ڕابهرێكه كه له دواكه‌وتووترین سه‌رده‌مدا، شۆڕشێكی دژی نهفامێتیی دواكه‌وتن به‌رپا كرد‌و نه‌وه‌یه‌كی پێشه‌نگی په‌روه‌رده كرد‌و ژیار و شارستانێتیه‌كی بێوێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان پێكهێنا.
یادی خواپهرستێکە خواناسێكه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌رمی كاره گرنگانه‌ی، به شه‌و ـ كه‌مێك نه‌بێت ـ نه‌ده‌نووست له‌به‌ر نوێژی زۆر‌و شه‌ونخونیی بیركردنه‌وه, قاچه‌كانی ئاوسابوون.
یادی ئه‌و هاوڕێتییه خه‌مخۆرو ئه‌و دراوسێ به ڕه‌حمه‌یه، كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ برسێتیی دراوسێكه‌یدا به تێریی سه‌ری نه‌ده‌نایه‌وه.
یادی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، یادی ئه‌و پیاوه‌یه كه سه‌ر له نوێ نرخ و ڕێزی بۆ ئافره‌ت گێڕایه‌وه، كه ژنانی له لێواری زینده‌به‌چاڵ كردنه‌وه، گێڕایه‌وه بۆ كۆڕی حورمه‌ت و سه‌كۆی سیاسه‌ت و میحرابی عیبادهت و سه‌نگه‌ری مزگه‌وت و سه‌كۆی زانست و مه‌یدانی جیهاد و خزمه‌ت.
یادی ئه‌و مافناسه بهڕهحمهیه كه ده‌ستی قڵیشاوی كرێكاری ده‌گوشی و خۆی و خوای گه‌وره‌ی به خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌سته قڵیشاوانه ده‌زانی.
یادی ئه‌و باوكه میهره‌بان و به‌سۆزه‌یه كه له نوێژدا منداڵه نه‌وه‌كانی ده‌چوونه قهڵادۆچكانی و داینهدهگرتن و نوێژی به‌لاوه به‌تاڵ نه‌ده‌بووه‌وه، تا چه‌مك و واتای مافی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵمان فێربكات.
یادی پێغه‌مبه‌ر یادی ئه‌و هاوسه‌ره نه‌رم و به‌ئه‌مه‌ك و بهڕهوشتهیه، كه خۆی ده‌یفه‌رموو: له دونیای ئێوه‌دا هاوسه‌ره‌كانم خۆش ده‌وێ. كه هه‌میشه پاش وه‌فاتی خه‌دیجه ـ ته‌نانه‌ت به ناوبردنی ـ سۆزی بۆی دهجوولێیهوهو یادی ده‌كرده‌وه‌و چاوی پڕ فرمێسك ده‌بوو. بۆ نه‌بێ؟ خه‌دیجه ئه‌و ئافره‌ته بوو كه جبریل ده‌هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رو هاوكات له‌گه‌ڵ هێنانی (وه‌حی)، ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی محمد! به خه‌دیجه بڵێ: خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كات!
یادی پێغه‌مبه‌ری خوا یادی ئه‌و سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌یه كه ئازادییه‌كانی پاراست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نمونه‌یی وه‌ك (مه‌دینه)ی له بواری هاوژیانیی و ئازادی‌دا پێكهێنا. هه‌روه‌ها یادی موجاهیدێكه كه هه‌موو ته‌مه‌نی به جیهادی بانگه‌وازو گه‌یاندنی په‌یامی خوا برده سه‌ر، كاتێكیش كه دوژمنان په‌یمانه‌كانیان شكاند‌و پیلانیان گێڕا، ئاشتی و ئازادیی و ئاسایشیان تێكدا‌و ڕێیان له گه‌یاندنی په‌یمانی خوا گرت، هه‌ر ئه‌و بوو كه به گژ سته‌مكاراندا ڕۆشت و له‌و مه‌یدانه‌شدا نموونه‌ی ئازایه‌تیی و خۆڕاگریی و لێبڕان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیشان دا.
یادی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یادی كه‌سێكه كه مانا‌و ئیعتباری بۆ ژیان گێڕایه‌وه، كه وه‌لێمی پرسیاره سه‌خت و ئاڵۆزه‌كانی دایه‌وه: له كوێوه؟ بۆ كوێ؟ تا كه‌ی؟ له‌به‌رچی؟
یادی كه‌سێكه كه فه‌لسه‌فه‌ی هاتنه‌دونیای بۆ مرۆڤایه‌تیی ڕوون كرده‌وه، كه حیكمه‌تی دروستبوونی مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌ری فێری خه‌ڵكی كرد.
یادی سهروهرێكه كه چه‌ندانی وه‌ك سه‌لمانی فارسی و بیلالی حه‌به‌شی و سوهه‌یبی ڕۆمی و گاوانی كوردی، شه‌یدای په‌یامه‌كه‌ی بوون و مژده‌ی ئازادیی یه‌كجارییان بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌برده‌وه.
یادی پێغه‌مبه‌ر یادی كه‌سایه‌تییه‌كه كه په‌یوه‌ندیی ئاسمانی له‌گه‌لأ زه‌وی پته‌و كرده‌وه، كه په‌یامی به‌رزی خوای بۆ به‌نده‌كانی هێنا، په‌یامێك كه ورد‌و درشتی ژیانی دیاری كرد، وه‌لێمی هه‌موو گرفتێكی دایه‌وه، چاره‌ی هه‌ر گرێیه‌كی خسته ڕوو، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی مرۆڤی ڕێكخست.
ئیتر بۆ یادی نه‌كرێته‌وه؟ كورد به تایبه‌تی بۆ یادی نه‌كاته‌وه؟ كوردێك كه چوارده سه‌ده‌یه له سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ده‌نۆشێ، به نیعمه‌تی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و به‌هره‌مه‌ند ئه‌بێ.. بۆ یادی نه‌كاته‌وه؟ كه به هۆی په‌یامه پڕ له عیززهتهكهی ئه‌وه‌وه ـ وه‌ك ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تری ڕووی زه‌وی ـ له كۆیلایهتیء پاشكۆیهتییء بهندهپهرستیی، ڕزگاری كرد‌و نرخ و به‌های خۆی بۆ گێڕایه‌وه؟
بۆ كوردی خواناس یادی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌كاته‌وه؟ كه له سایه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وو شوێنكه‌وتنی ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌ودا، سه‌دان شێری پێشكه‌شی جیهانی ئیسلام كرد‌و كوردیان به نه‌ته‌وه‌كانی جیهان ناساند؟
بۆ یادی نه‌كاته‌وه؟ بۆ نه‌بێته داهێنه‌ری بۆنه‌ی یادی ئه‌و؟ كه له یادكردنه‌وه‌یدا سروه‌ی ئازادیی و نه‌سیمی خۆشه‌ویستی و چێژی برایهتییء به‌رهه‌می ته‌بایی و نرخی مرۆڤایه‌تی ده‌بینێته‌وه.
ئای چه‌نده نامۆ‌و غه‌ریبن ئه‌وانه‌ی به یادی تۆ ـ ئه‌ی ڕابه‌ری بوونه‌وه‌ر ـ بێزار ده‌بن؟ ئای چه‌نده بێ ئینصافن ئه‌و تاكو ته‌را كه‌سانه‌ی كه ڕێز له هه‌ستی ملیۆنه‌ها هاولێتی خۆیان ناگرن.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر!
با ڕۆحت شاد بێت، كه له كه‌ناری ئه‌و تاك و ته‌را نهفهرانهدا، هه‌زاران هه‌زار خواناس‌و نمهكناسو حه‌قناس، بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌ی پهیامهكهتو هه‌ڵگری ڕێبازهكهت. كه‌سانێك كه نرخت ده‌زانن، نرخی تۆ كه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی سه‌رزه‌ویت گۆڕی، چه‌نده نه‌فامن ئه‌وانه‌ی نازانن كه بڕواهێنان به تۆ، نیوه‌كه‌ی تری مه‌رجی موسڵمانبوونه، كه شایه‌تیدان به پێغه‌مبه‌رایه‌تیی تۆ، باڵه‌كه‌ی تری شه‌رتی چوونه به‌هه‌شته.
ئه‌ی خه‌ڵكینه! ئه‌ی دۆست و یارانی محه‌ممه‌د !