د.جه‌مال كۆچه‌ر: پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێبكه‌ن
دیجیتال میدیای سپێده
د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ پرسی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه سه‌ردانی به‌غداد ده‌كه‌ن، باشتره بۆ پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم پێشوه‌خته ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرێت دواتر ناتوانرێت هیچ بڕگه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانه‌وه زیادبكرێت.
د.جه‌مال كۆچه‌ر ده‌شڵێت: تائێستا نازانین ناردنی ئه‌و 200 ملیار دیناره له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن بووه یاخود نا و، ئه‌گه‌ر پێشتر ڕێككه‌وتن بكرایه و، به‌ڵێن به به‌رپرسانی هه‌رێم درابێت ئه‌وا حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی ئه‌و 200 ملیاره تا ئه‌و كاته‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو په‌سه‌نده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی هۆشداری دا كه ئه‌گه‌ر شاندی هه‌رێم به زووترین كات سه‌ردانی به‌غداد نه‌كه‌ن و، حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان دواتر ناتوانرێت هیچ بڕگه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاساكه زیادبكرێت، كه تایبه‌ت بێت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌كه و دواجار هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.