حكومه‌تى نوێى ئیتاڵیا ڕێگه نادات كۆچبه‌ران بچنه ناو خاكى وڵاته‌كه‌ى
دیجیتال میدیای سپێده
حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا له‌یه‌كه‌م مانگی ده‌ستبه‌كاربونیدا ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی توندی دژی كۆچبه‌ران گرتوه‌ته‌به‌ر له‌وانه‌ش رێگریكردن له دابه‌زینی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌رێگه‌ی یه‌خت و به‌له‌وه ده‌گه‌نه كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته و پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن رۆما ره‌چاوی پاراستنی مافی كۆچبه‌ران بكات.
حكومه‌تی ئێستای ئیتاڵیا به حكومه‌تێكی راستی دژه كۆچبه‌ری ناوده‌برێت، جۆرجیا میلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، حكومه‌ته‌كه‌ی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری ئیتاڵیا ببوژێنێته‌وه و كۆچی نایاسایی سنوردار بكات و شكۆی وڵاته‌كه‌یشى له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا رێگری له 250 كۆچبه‌ر كرا كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران به‌جێبهێڵن دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دو هه‌فته‌بو داوای چونه به‌نده‌رێكی ئیتاڵیایان ده‌كرد، به‌ڵام منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی پزیشكی‌یان هه‌بو، ڕێگه‌یان پێدرا له سیسیلیا دابه‌زن.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو ئیتاڵیا ڕێگه‌ى به 144 كۆچبه‌ر دا له‌ناو خاكى ئیتاڵیا دابه‌زن كه له‌ناو كه‌شتیه‌كی ئه‌ڵمانی دا بوون، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسانی رۆما ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی "شایسته" نین ده‌بێت ئاوه‌كانی ئیتاڵیا به‌جێبهێڵن و پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه چاودێری بكرێن، هه‌روه‌ها سێ كه‌شتیی دیكه كه نزیكه‌ی 900 كه‌سیان هه‌ڵگرتوه داوای چونه به‌نده‌رێكی ئیتاڵیایان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه له به‌نده‌ره‌كه‌دا جێگیر بن.