هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا 5 پارێزگار ده‌گۆردرێن

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا 5 پارێزگار ده‌گۆردرێن
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا 5 پارێزگار ده‌گۆردرێن

2022-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: تا كۆتایى ئه‌م ساڵ پێنج پارێزگارى دیكه‌ له‌پۆسته‌كانیان لاده‌برێن وگۆرانكاریان تێدا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌نده‌ڵى وخراب ئیداره‌دانى پۆسته‌كانیان.

تركى ئه‌لعتێبی، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: عێراق گیروده‌ى كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌ بۆه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌دانى خۆجێیى.

وگوتى: به‌شێكى كێشه‌كانیش تایبه‌ته‌ به‌پارێزگاره‌كان خۆیه‌وه‌، كه‌كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى وخراب ئیداره‌دانیان هه‌یه‌.

ئاشكرایكرد: پێنج پارێزگار ده‌گۆردرێن تا كۆتایى ئه‌م ساڵ، وله‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو دا دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، كه‌له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دا باس له‌خراپى دۆخى خزمه‌تگوزارییه‌كان كراوه‌ له‌به‌شێك له‌ پارێزگاكانى عێراق دا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى گۆرانكارى له‌و پارێزگایانه‌دا بكرێت.