هەواڵی کوردستان ئێستا

بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا

بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا
بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا

2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك كە ناوی نێچیرڤان عەبدولعەزیزە و تەمەنی 25 ساڵە گیانی لەدەستدا. بە گیانلەدەستدانی نێچیرڤان، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەكەوە گەیشتە 6 كەس و 31 بریندار. شەوی ڕابردوو لە بەشە ناوخۆییەكدا لە شاری دهۆك تانكییەكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستدا و 31 كەسی دیكەش بریندار بوون. ئەو ڕووداوە دوای ئەوە هات كە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، 17112022 لە خانوویەكی سێ‌ نهۆمیدا سیستمێكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا. لەكاردانەوەی ئەو ڕووداوانەدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كاركردن بە سیستمی غاز لە هەرێمی كوردستاندا ڕابگیرێت.  

The post بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.