بۆچی نرخی دۆلار بەرزبۆوە؟ بانکی ناوەندی عێراقی وەڵام دەداتەوە
ماوەیەکە بانکی ناوەندی دۆلاری کەمتر دەخاتە بازاڕەوە، بۆیە دینار بەرامبەر دۆلار لە دابەزینە، بە جۆرێک ئەمڕۆ 100 دۆلار 149 هەزار دیناری تێپەڕاند.
سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندیی عێراق كار دەكات بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی كاروباری بانكی بەپێی باشترین ستانداردی بانكی، لەوانە دامەزراندنی پێگەی ئەلیكترۆنی كە پرۆسەی گواستنەوە و فرۆشتنی دراوی بیانی لە ڕێگایەوە ڕێك بخات.
ئاماژەی بەوەش كرد: بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوەتیی بانكە ناوخۆییەكان لەگەڵ دەستپێكردنی ئەپڵیكەیشنی تاقیكاریی پێگەیی، جێبەجێكردنی بەشێك لە گواستنەوەی دەرەكی دوا خرا، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی فرۆشتنی دراوی بیانی.
ئەوەشی خستەڕوو: بانكی ناوەندی بەردەوامە لە پتەوكردنی باڵانسی بانكەكانی دەرەوەی وڵات بۆ یەكلاكردنەوەی مامەڵە دەرەكییەكانیان لە ڕێگەی دەرچە، كە پارەی هاوردە و مامەڵە ڕێگەپێدراوەكانی دیكە بەپێی ڕێنوێنییەکان بنكەكە و جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و یاسای دژ بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان دابین دەكات.