ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: بە وەفاتی برای دێرین و خۆڕاگرمان مامۆستا رەشاد مەحمود، دڵگرانین
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 2022/11/26 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ کۆچی دوایی (مامۆستا رەشاد مەحمود )پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەس وکار و ھاوڕێیانی دەکات :
بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
بە وەفاتی برای دێرین و خۆڕاگرمان مامۆستا رەشاد محمود ،دڵگرانین،
لە خودای میهرەبان داوای لێخۆشبون و پلەی باڵای بەهەشتی بۆ ئەکەین ،
بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت براو دۆستان و خزمان دەکەم
بۆ کەسوکاری مەرحومیش داوای سەبرو ئەجر و سەلامەتی دەکەم .
انا لله وانا اليه راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان