هەواڵی کوردستان ئێستا

یه‌كێتی ئه‌وروپا سزایی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات كه‌هه‌وڵی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر روسیا ده‌ده‌ن

یه‌كێتی ئه‌وروپا سزایی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات كه‌هه‌وڵی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر روسیا ده‌ده‌ن
یه‌كێتی ئه‌وروپا سزایی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات كه‌هه‌وڵی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر روسیا ده‌ده‌ن

2022-11-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه‌له‌سه‌ر روسیا جێبه‌جێ كراوه‌ خسته‌ سه‌ر لیستی تاوانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا پێشێلكردنی سزا سنوورداركردنه‌كانی دژی روسیا بۆ لیستی تاوانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌په‌یماننامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاد بكرێت.

كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرایناوه‌ زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی سنوورداركردنی دژبه‌ روسیا گرتووه‌ته‌به‌رو جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ زۆر گرنگه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: له‌ئێستادا وڵاتانی ئه‌ندام پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌پێشێلكردنی رێوشوێنه‌ سنوورداره‌كان چییه‌و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردندا ده‌بێت چی سزایه‌ك جێبه‌جێ بكرێت،ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی جێبه‌جێكردنی سزاكان به‌پله‌ی جیاواز ومه‌ترسی ده‌ربازبوون له‌م سزایانه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: داخڵكردنی پێشێلكردنی رێوشوێنه‌ سنوورداره‌كان بۆ لیستی تاوانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دڵنیایی له‌وه‌ ده‌دات كه‌سزاكان له‌سه‌رانسه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ئاستێكی هاوشێوه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت وبه‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌وڵدانێك بۆ پێشێلكردنی سزاكان ده‌درێته‌وه‌.