سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى: رایككردنى زۆبه‌ى ئیش و كاره ئیداریه‌كانى حكومه‌ت ئاڵوده‌ى واسته‌و واسته‌كارى بووه
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان دروشمى چاكسازى له سیسته‌مى حكومڕانى به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام به‌پێى راپۆرته‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ساڵ له‌دواى ساڵ رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى و به هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى زیاتر ده‌بێت و داهات و خه‌رجى حكومه‌تیش به ناشه‌فافى ماوه‌ته‌وه و ماوه‌ى زیاتر له هه‌شت ساڵه هه‌رێمى كوردستان یاساى بودجه‌ى نییه و حیساباتى خیتامى حكومه‌ت نانێردرێته په‌رله‌مان.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى رایگه‌یاند: به به‌راوه‌رد به ساڵانى رابردوو سكاڵاكانى گه‌نده‌ڵى زۆر زیاتر بووه، كه‌م رۆژ هه‌یه سكاڵاى نوێ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى تۆمار نه‌كرێت.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، واسته و مه‌حسوبیه‌ت كه به‌شێكه له گه‌نده‌ڵى زۆر زاڵه له دام و ده‌زگا ئیداریه‌كان هه‌ر له دانان و گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاساییه‌وه تا هه‌ر ئیشێكى كارگێڕى له حكومه‌تى هه‌رێم ئالوده‌ى واسته و واستهكاریه.
له هه‌رێمى كوردستان به ئاسانى رێگه به دامزراوه چاودێریه‌كان نادرێت سه‌ردانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بكه‌ن له‌و باره‌وه د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم ئاشكراى كرد، تا ئه‌و شوێنه‌ى ڕێگه‌مان پێدرابێت بچینه سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى هه‌وڵمانداوه كه بێ لایه‌نانه‌و پیشه‌ییانه كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ین.