هەواڵی کوردستان ئێستا

د. سامان: قەدەغەی هاتوچۆ هەزاران هاووڵاتی لە پەتای كۆرۆنا پاراستووە

د. سامان: قەدەغەی هاتوچۆ هەزاران هاووڵاتی لە پەتای كۆرۆنا پاراستووە
د. سامان: قەدەغەی هاتوچۆ هەزاران هاووڵاتی لە پەتای كۆرۆنا پاراستووە

2020-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەردەوام لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی كۆرۆناداین و، بە قەدەغەكردنی هاتوچۆش توانیومانە هەزاران هاووڵاتی لەو پەتایە بپارێزین.

د. سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی كۆرۆنا و، تاوەكو ئێستا توانیومانە تارادەیەكی باش كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەین و ئەوانەی تووشی نەخۆشیش بوونە، دۆخیان زۆر باشە و تەندروستییان جێگیرە و بەردەوامیش چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت".

بەرزنجی گوتیشی: "قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان سوودی زۆری هەبووە و توانیومانە هەزاران هاووڵاتی لە نەخۆشیی كۆرۆنا بپارێزین، كە ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە".

 

بڵند ئیبراهیم