هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ گوللـه‌ى سوپای ئیسرائلی داگیركار هاوڵاتیه‌كى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هیدبوو

به‌ گوللـه‌ى سوپای ئیسرائلی داگیركار هاوڵاتیه‌كى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هیدبوو
به‌ گوللـه‌ى سوپای ئیسرائلی داگیركار هاوڵاتیه‌كى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هیدبوو

2022-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌میانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی دهێشه‌ له‌شاری به‌یت له‌حم له‌كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، به‌هۆى گولـلـه‌ـى هێزه‌كانى سوپای ئیسرائیل هاوڵاتیه‌كى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هیدبوو.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه‌ی له‌میانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی دهێشه‌ گولـله‌ی سوپای ئیسرائیل به‌ر سنگی كه‌وتبوو، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌تحاڵان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن: هێزه‌كانی ئیسرائیلى داگیركار له‌به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌كان دژبه‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ره‌كه‌، گولـله‌ی راسته‌قینه‌ وگولـله‌ی پلاستیكی، هه‌روه‌ها گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن: ئه‌و هاوڵاتییه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ى كه‌گیانى له‌ده‌ستداوه‌، گه‌نجێك بووه‌ به‌ناوی عومه‌ر مه‌ننا.