له‌پرۆسه‌یه‌كی دیل گۆڕینه‌وه له نێوانی ئۆكرانیا و روسیادا 120 سه‌رباز ئازادكران
دیجیتال میدیای سپێده
له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی نوێی دیل گۆڕینه‌وه له‌نێوان ئۆكرانیا و روسیا، 60 سه‌ربازی روسی و 60 سه‌ربازی ئۆكراینی ئازادكران.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا، ئاندرێ یه‌رماك له‌په‌یامێكیدا راگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی دیل گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ روسیا 60 سه‌ربازی ئۆكراینی ئازادكران.
یه‌رماك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: 34 دیلیان له‌و سه‌ربازانه بوون كه‌له‌شاری ماریوپۆلی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی روسیا شه‌ڕیان كردووه وگوتی: بریندار له‌نێویاندا هه‌یه، ئه‌م سه‌ربازانه لهئۆكراینا هاوكاری پێویست ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیل به‌رده‌وام ده‌بێت ولهم پرۆسه‌یه‌شدا 60 سه‌ربازی روسی ئازاد كران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاش بڵاویكرده‌وه: له‌ئه‌نجامی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆكراینی 60 سه‌ربازی روسی ئازادكراون.
له‌چوارچێوه‌ی دوایین دیل گۆڕینه‌وه له‌نێوان روسیا وئۆكراینا له 1ی كانوونی یه‌كه‌مدا 50 سه‌ربازی روسی و 50 سه‌ربازی ئۆكراینی ئازادكرابوون.