هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زیاتر لە ئیستۆنیا جێگیر ده‌کات

ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زیاتر لە ئیستۆنیا جێگیر ده‌کات
ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زیاتر لە ئیستۆنیا جێگیر ده‌کات

2022-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی بەرگری ئێستۆنیا رایانگەیاند، ئەمریکا بە نیازە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زەمینی زیاتر لە ناوچەی ئیستۆنیای هاوسنوور لەگەڵ روسیا جێگیر بکات.

وته‌بێژی وەزارەتی بەرگری ئێستۆنیا ئاشكرایكرد، ئەمریکا بە نیازە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزی زەمینی زیاتر لە وڵاته‌كه‌مان كه‌ هاوسنوورین لەگەڵ روسیا جێگیر بکات، ئەمەش لە پێناو پشتیوانی و پاراستنی بەشی رۆژهەڵاتی هاوپەیمانانی باکوری ئەتلەسی ناسراو بە ناتۆ.

وەزارەتی بەرگری ئیستۆنیا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، یەکەیەکی هێزی مارێنزی ئەمریکی کە نزیکەی ٨٠ بۆ ٢٥٠ سەرباز دەبن لە سەر سنوورەکانی روسیا بڵاوبوودەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە یەکە سەربازییەکەی ئەمریکا هەڵگری سیستەمی هیمارس بن، کە سیستەمێکە تایبەتە بە مووشەکی جووڵەی هەستیار و کەلوپەلی فەرماندەیی سەربازی و چەندین سیستەمی کۆنتڕۆلی تایبەت بەو کەلوپەلانەیان پێ بێت.


لای خۆیەوە هانۆ بیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا رایگەیاند، ئەم بڕیارە رۆڵی گەورەی سەربازی ئەمریکا لە ئیستۆنیا و وڵاتانی بەڵتیک دەنوێنێت، ئەمەش رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بە ئاسایشی ئەو ناوچانە و پێگەی ناتۆش بەرەوەپێش دەبات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو حکومەتی ئستۆنیا کە هاوسنوورە لەگەڵ روسیا رایگەیاند، دەبنە خاوەنی سیستەمی هیمارسی سەربازی پێشکەوتوو بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریکردنیان، لە رێگەی پڕۆژەیەکی بەرگری سەربازی کە یەکەمین جارە وڵاتانی بەڵتیک بەخۆیەوە بینیبێتی و بەهاکەی دەگاتە ٢٠٠ ملیار دۆلار.

لە راگەیندراوی دیکەدا، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تالینی پایتەخت رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەهێزکردنی هێزەکانی ناتۆ و لە ماوەی رابردوو لە لوتکەی ناتۆ لە مەدرید رێککەوتنی لەسەر واژوو کراوە.