هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ 47 ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى نوورى جیهان به‌ڕێوه‌بچێت

له‌ 47 ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى نوورى جیهان به‌ڕێوه‌بچێت
له‌ 47 ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى نوورى جیهان به‌ڕێوه‌بچێت

2022-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ هه‌ینی  له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شداری نزیكه‌ى 50 هه‌زار كه‌س تاقیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ى نووری جیهان به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مرۆ هه‌ینی تاقیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ى نووری جیهان به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان، رێكخراوه‌ بۆ له‌به‌ركردنى 50 فه‌رمووده‌ى سه‌روه‌رمان "محمد" دروودى خوداى له‌سه‌ر بێت، بۆ ئه‌مه‌ش نزیكه‌ى 50 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن ناوى خۆیان تۆماركردوه‌.

تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ 47 ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه‌ ده‌ڵێت، تائێستا21 خه‌ڵاتی عومره‌ دابینكراوه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌، جگه‌ له‌خه‌ڵاتی مۆبایل و لاپتۆپ و پاره‌، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت خه‌ڵاته‌كانمان بۆ زیاد بكات سوپاسی ده‌كه‌ین.

زانا یادگار، بۆسپێده‌ ده‌شڵێت: هه‌ر كه‌س ناویشى تۆمار نه‌كردوه‌و، ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت، ئه‌وا ده‌رگا كراوه‌یه‌ ئه‌مرۆ بابێته‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌.