عێراق.. دوەمین كاروانی پارە دزراوەكەی بانكی رافیدەین گەڕێنرایەوە
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه: كه‌به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواری ده‌ستپاكی توانیویانه به‌شی دوه‌می پاره‌كانی باج بگێڕنه‌وه كه‌بره‌كه‌ى زیاتره له 134 ملیار دینار.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه: له‌ئه‌نجامی به‌دوداچونێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وبه‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستپاكی به‌رده‌وامبون له‌بره‌ودان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی دزراون به‌تایبه‌تی پاره‌كانی باج كه‌به‌دزی سه‌ده ناسراوه ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: به‌شی دوه‌می پاره‌كانی باج گێڕدراونه‌ته‌وه كه‌بڕه‌كه‌ی 134 ملیار و 455 ملیار دیناره، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی خرابونه سه‌ر هه‌ژماری كراوه‌ی لقی سه‌ره‌كی بانكی ڕافیده‌ین، به‌وه‌ش تێكڕای پاره گێڕاوه‌كان ده‌گه‌نه 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زارو 525 دینار.