هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتیی ئەورووپا 18 ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا دەدات

یەکێتیی ئەورووپا 18 ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا دەدات
یەکێتیی ئەورووپا 18 ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا دەدات

2022-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندییان دەربڕی لە میانی پاکێجی هاوکاری بۆ ساڵی داهاتوو، بە بەهای ١٨ ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا بدەن.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە رەزامەندی لەسەر پاکێجەکە دراوە، نووسیوویەتی: "لە رێگای پاکێجەکەوە چارەسەرێکی پێکهاتەیی بۆ هاوکاریکردنی ئابووری ئۆکراینا خراوەتە روو. ئەو قەرزەی لە ٢٠٢٣ بە ئۆکراینا دەدرێت ١٨ ملیار یورۆ دەبێت".

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ قەرزەکە نادرێتەوە و زۆربەی سووی قەرزەکەیش لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە دەدرێت و ئامانج لەو پێدانی قەرزەیش، هاوکاریکردنی ئۆکراینایە.

تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەو قەرزە بۆ دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ دۆخی لەناکاو و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گرنگی ئۆکراینا بەکار دەهێندرێت.