به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه: ئه‌گه‌ر به‌غدا بڕیاری داخستنی باره‌گاكانمان بدات، پێوه‌ی په‌یوه‌ست نابین
دوابه‌دوای ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌كان به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سنوره‌وه، ده‌نگۆی داخستنی باره‌گاكانی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، ده‌بێته جێگه‌ی باس
به‌شێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوای جێبه‌جێكردنی جێگیركردنی پاسه‌وانی سنوره‌كان به هاوبه‌شی و كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان، له قۆناغی دوه‌مدا، باس له داخستنی باره‌گای حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ده‌كرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه، به‌تایبه‌ت، ئه‌و باره‌گایانه‌ی بۆ چالاكی و په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی به‌كار ده‌هێنرێن.
نه‌وید میهراوه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستانی ئێران له وه‌ڵامی داخستنی باره‌گاكانی حزبه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت " ئێمه ئیتیفاقێكمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، كه هی ئێستاش نیه هی پێشتره، كه ئێمه خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ناهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی كاری سه‌ربازی بكه‌ین له ناوه‌وه‌ی ئێران، به‌و ئیتیفاقهی خۆمان پابه‌ندین، هیچ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی و پێشمه‌رگانه‌مان له‌و باره‌یه‌وه نیه، هیچ شتێكی تازه‌گی له‌باره‌ی داخستنی بارهگاكانمانهوه به ئێمه نه‌وتراوه، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه."
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته تا ئێستا نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه حكومه‌تی عێراقی ورده‌كاری ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی نێوانیان ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام له به‌شێكى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا نه‌وید میهراوه‌ر ده‌ڵێت ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بۆیه بۆیه بابه‌ته‌كه ئاڵۆزه‌و هه‌ر بڕیارێك له‌وه باره‌یه‌وه، جێبه‌جێكردنی ئاسان نیه.