دەستەی دەستپاکی لە عێراق: "لە مانگی تشرینی دووەمدا 134 کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی تشرینی دووەمدا، 46 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی تشرینی دووەمدا، 46 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی مانگی رابردوودا، تیمەکانی دەستەی دەستپاکی، 88 ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە، ھەروەھا 23 تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی مانگی تشرینی دووەمدا، 97 بڕیاری ئیدانەکردنی دادوەریی دەرکراوە، ھەروەھا 134 کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون.
راشیگەیاندووە کە لە میانی مانگی تشرینی دووەمدا، 66 دۆسیەی تایبەت بە ھەڵاتووان و بەتاڵانبردنی سامانی گشتیی رادەستکراون.