هەواڵی کوردستان ئێستا

جه‌مال كۆچه‌ر: تاكه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چه‌سپاندنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیه‌

جه‌مال كۆچه‌ر: تاكه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چه‌سپاندنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیه‌
جه‌مال كۆچه‌ر: تاكه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چه‌سپاندنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیه‌

2022-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌باره‌ى چه‌سپاندنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: تاكه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چه‌سپاندنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌یاسای بودجه‌ی عێراق بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌.

د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراق حكومه‌تی حزبه‌ گه‌وره‌كانی عێراقه‌، له‌كورد، وسونه‌، وشیعه‌، ئیتر حكومه‌تی خۆیانه‌ هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بیكه‌ن ده‌توانن به‌ئاسانی له‌ناو په‌رله‌مان تێی په‌ڕێنن، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی چی لێده‌كه‌ن تاكه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌میان ئه‌گه‌رنا به‌ڕای من ئاسانه‌، چونكه‌ هه‌مان حكومه‌ت زۆرینه‌ن له‌په‌رله‌مان ده‌توانن هه‌رچیان بیه‌وێت له‌په‌رله‌مان تێی بپه‌ڕێنن.

د. جه‌مال كۆچه‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ته‌نها بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ربه‌سته‌ له‌ڕێككه‌وتنی هه‌رێم وبه‌غدا له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق. وده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم هیچ ڕاده‌ست نه‌كات وبه‌ته‌مابێت له‌به‌غداده‌وه‌ بودجه‌ی بۆ بێت لای من ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌.

مانگی 1ی ئه‌مساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێم، له‌هه‌مانكاتدا ڕاده‌ستكردنی فایلی نه‌وتی هه‌رێم به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، كه‌ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه‌.