هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق: هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار

عێراق: هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار
عێراق: هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار

2022-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت،هیچ رێككه‌وتنێك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بانكی ناوه‌ندی نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار.

ماهر حه‌ماد جوهان بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند،محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران راسپارده‌ی ده‌ركردووه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی لێكه‌وته‌ نه‌رێنییه‌كانی گۆڕینی به‌های فرۆشی دۆلار،له‌ رێگه‌ی ره‌خساندنی هه‌لی كارو پاراستنی هه‌ژاران و گرنگیدانی زیاتر به‌ مادده‌كانی كۆبوونی خۆراك.

وتیشی لێكه‌وته‌كانی گۆڕینی به‌های فرۆشی دۆلار هه‌مووی نه‌رێنی نییه‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه‌، هیچ رێككه‌وتنێك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بانكی ناوه‌ندی نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار.