هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكا كهشتیهكى سه‌ربازى به‌ناوى فه‌للوجه ده‌كات
هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ به ناوی فه‌للوجه‌وه ناوده‌نێت كه له دوو هێرشی ئه‌مریكیه‌كان بۆ سه‌ر شارى فه‌لوجه هه‌زاران مه‌ده‌نی و سه‌ربازى ئه‌مریكى كوژراون.
كارڵۆس دێڵ تۆرۆ سكرتێری هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: وه‌ك یادكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می فه‌للوجه كه پێكدادانی خوێناوی تیایاندا رووی دا له كاتی داگیركردنی عێراق و هه‌زاران مه‌ده‌نی بوونه قوربانی، كه‌شتییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا به ناوی فه‌للوجه‌وه ناونراون.
دێل تۆرۆ له رێوڕه‌سمی ناونانی كه‌شتییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ به‌ناوى فه‌لوجه، گوتی: ئه‌مه رێزلێنانه بۆ ئه‌و ده‌ریاوان و سه‌رباز و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كه له هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه‌ی فه‌للوجه شه‌ڕیان كرد‌و به‌شێكیان گیانیان كرده قوربانی.
دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له 2003 خوێناوی‌ترین پێكدادان له شارى فه‌للوجه‌ى سه‌ربه پارێزگاى ئه‌نبار رووی دا و تێدا به‌هه‌زاران هاوڵاتى مه‌ده‌نى خه‌ڵكى فه‌لوجه بوونه قوربانى.