هەواڵی کوردستان ئێستا

داواكارى گشتى هه‌رێم وه‌رگرتنى لێدوان له‌ كه‌سوكارى كوژراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

داواكارى گشتى هه‌رێم وه‌رگرتنى لێدوان له‌ كه‌سوكارى كوژراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
داواكارى گشتى هه‌رێم وه‌رگرتنى لێدوان له‌ كه‌سوكارى كوژراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

2022-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌ ‌نووسراوێك، داوا له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌كات سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنى لێدوان له‌ كه‌سوكارى كوژراو كاتی ڕووماڵكردنی هه‌ر ڕووداوێك ڕه‌چاوی ڕێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كان بكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی له‌ نووسراه‌وه‌كه‌دا، هۆكاری ئه‌م داواكارییه‌ی خۆی بۆ ڕووداوه‌كانی وه‌ك تاوانی كوشتن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ دادگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كان، به‌تایبه‌تی تاوانی كوشتن، زۆرێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كانن و زانیاریی بێ بنه‌ماو ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن".

به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، ئه‌م كاره‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، نه‌ك ته‌نیا "تاوانه‌"، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنیشى بۆ سه‌ر ڕای گشتی هه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی متمانه‌ و بڕوای خه‌ڵك به‌ دادگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.