وه‌زیرى دارایی عێراق ره‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیوه بۆ ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر نادرنى 400 دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زیری دارایی فیدڕاڵی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی 400 ملیاره‌كه ده‌رنه‌بڕیوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان داوه به‌ڵام تائێستا ته‌یف سامى وه‌زیری دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه بۆ نادرنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ موچه خۆرانى هه‌رێم، عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت: دو ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی وه‌زیری دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و پاره‌یه بدات یان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆی 400 ملیاره‌كه ڕه‌وانه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى سكاڵاكانى دادگاى فیدراڵى ئه‌ستمه به ئاسانى ئه‌و پاره‌یه بگاته هه‌رێمى كوردستان.
له‌گه‌ڵ بڕیارى ناردنى 400 ملیاره‌كه له‌ناوخۆی هه‌رێم ململانێ له نێوان پارتى و یه‌كێتى دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دیناره له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر به هه‌وڵى كێ بووه.