هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ماوه‌ى 100 ساڵى رابردوو دا له‌پارێزگاى ئه‌نبار رێژه‌ى بارانبارین وه‌ك ئه‌مساڵ نه‌بووه‌

له‌ماوه‌ى 100 ساڵى رابردوو دا له‌پارێزگاى ئه‌نبار رێژه‌ى بارانبارین وه‌ك ئه‌مساڵ نه‌بووه‌
له‌ماوه‌ى 100 ساڵى رابردوو دا له‌پارێزگاى ئه‌نبار رێژه‌ى بارانبارین وه‌ك ئه‌مساڵ نه‌بووه‌

2022-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى حه‌وزى عالى فورات له‌زانكۆى ئه‌نبار بڵاویكرده‌وه‌: كه‌پارێزگاى ئه‌نبار زۆرترین رێژه‌ى بارانبارینى تێدا باریوه‌ كه‌له‌ 100 ساڵى رابردوو دا هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌.

عامر حاته‌م، به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى حه‌وزى عالى فورات بۆ ئاژانسى فه‌رمى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى كه‌له‌ به‌رده‌ستن له‌به‌شى پلان و رێساكان، وێستگه‌ى هیدرولوجی له‌سه‌نته‌رى نێو حه‌ره‌مى زانكۆى ئه‌نبار دا، رێژه‌ى بارانبارین له‌نێو پارێزگا به‌رێژه‌ى 81.8 ملیمه‌تر بوه‌، كه‌له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو دا باران باریوه‌ وكه‌ رۆژى هه‌ینى رێژه‌كه‌ به‌ 54.4 ملیمه‌تر تۆماركراوه‌ ودوێنێش به‌رێژه‌ى 53.1 ملیمه‌تر باریوه‌.

ئاشكرایكرد: دواى پێداچوونه‌وه‌ى داتاكانى تۆماركراو له‌وێستگه‌ى رومادى، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌به‌رزترین رێژه‌ى بارانبارینى تۆماركراو له‌پارێزگاى ئه‌نبار دا، له‌ساڵى 1923 دا تۆماركراوه‌ به‌رێژه‌ى 53.1 ملیمه‌تر.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و رێژه‌یه‌یى كه‌له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو له‌پارێزگاى ئه‌نبار تۆماركراوه‌ به‌زترین رێژه‌ى بارانبارین بووه‌ كه‌ 100 ساڵى رابردوو هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌، كه‌بارانبارین بۆ نزیكه‌ى 13 كاتژمێر له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وام بووه‌.