هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، توركیا و سووریا كۆدەبنەوە

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، توركیا و سووریا كۆدەبنەوە
وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، توركیا و سووریا كۆدەبنەوە

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، ئێستا كار بۆ كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، توركیا و سووریا دەكرێت.

میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە ئەجێندا دایە، رێكخستنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەیە، بەتایبەتی ئێستا كار بۆ كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، توركیا و سووریا دەكرێت.

وتیشی: لە ئێستادا چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و مەرجەكانی كۆبوونەوەكە تاوتوێ دەكرێن، بەڵام زانیاریی لەبارەی كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكرد.

ئەم وتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كاتێكدایە، رۆژی 12ـی كانوونی دووەمی 2023، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، هیچ رێككەوتێكی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا نییە.