به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریێکى نوێى دەرکرد
2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید ئاسۆ) به‌نوسراوێک پێشنیازێکی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی کردووه له‌باره‌ی دووباره پشکنینی چاو” بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن. راگه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند که نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید ئاسۆ) به‌نوسراوێک پێشنیازێکی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی کردووه له‌باره‌ی “دووباره پشکنینی چاو” بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که “له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به‌واژۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی گشتاندنێکی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کانی سه‌ر به‌هاتووچۆی سلێمانی کرد”. هەروەهابڕیاردراوه که ئه‌و شۆفێرانه‌ی هۆکاری روداوه‌کانی هاتووچۆن به‌هه‌ر رێژه‌یه‌ک بوو، پێویسته پێش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانیان، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاماژه‌بۆکراو بکرێن به‌مه‌به‌ستی پشکنینی بینایی بۆیان.