هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئەنجامی پەلامارێکدا کە کرایە سەر کانێکی خەڵووز لە پاکستان چوار کرێکار کوژران

لە ئەنجامی پەلامارێکدا کە کرایە سەر کانێکی خەڵووز لە پاکستان چوار کرێکار کوژران
لە ئەنجامی پەلامارێکدا کە کرایە سەر کانێکی خەڵووز لە پاکستان چوار کرێکار کوژران

2023-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە ئەنجامی پەلامارێکدا کە کرایە سەر کانێکی خەڵووز لە هەرێمی بەلۆچستان باشووری رۆژئاوای پاکستان، چوار کرێکار کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە مێدیاکانی پاکستان بڵاوکراوەنەتەوە، پەلامارێکی چەکداری کراوەتە سەر کانێکی خەڵووز لە ناوچەی هارنای.

چەکدارەکان چوار کرێکاریان کوشتووە و سێی دیکەشیان بریندار کردووە، هەروەها ئاگریان لە ١١ کانی خەڵووز لە ناوچەکە بەرداوە.

تا ئێستا هێچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکە رانەگەیاندووە.

جێی باسە ناوبەناو گرووپە جوداخوازەکان لە بەلۆچستان پەلاماری کانە خەڵووزەکانی ناوچەکە دەدەن.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یشدا، ١١ کرێکاری کانە خەڵووزەکان رفێنران و کوژراون.

- دەیان ساڵە بزووتنەوە جوداخوازەکان لە هەرێمی بەلۆچستان چالاکی ئەنجام دەدەن

بەلۆچستان کە گەورەترین هەرێمی پاکستان-ە، ئەو ناوچەیەیە کە رێژەی هەژاری تیایدا بەرزترینە.

هەروەها ئەو هەرێمە ناوەندی بزووتنەوە جوداخوازەکانە کە دەیان ساڵە دژایەتیی حکوومەتی ئیسلام ئاباد دەکەن.

یاخیبووان داکۆکی لەوە دەکەن کە خەڵکی ناوچەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سوود لە سەرچاوەکانی ژێرزەوی وەرناگرن.