هەواڵی کوردستان ئێستا

هەزاران جوولەكە خۆپیشاندانیان دژی حكومەتی ناتانیاهۆ ئەنجامدا

هەزاران جوولەكە خۆپیشاندانیان دژی حكومەتی ناتانیاهۆ ئەنجامدا
هەزاران جوولەكە خۆپیشاندانیان دژی حكومەتی ناتانیاهۆ ئەنجامدا

2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هەزاران جوولەكە خۆپیشاندانیان دژی حكومەتی ڕاستڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجامدا، كە دەیەوێت بەو ئاڕاستەیە بڕوات بڕیاری وا دەربكات دەسەڵاتی دادوەری سنووردار دەكات. خۆپیشاندەران ژمارەیەك شەقامیان داخست، لەوانە ڕێگای ژمارە یەك كە قودس بە تەلئەبیبەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئیفلیجی هاتوچۆ.

خۆپیشاندەران ئەو ناڕەزایەتیانەیان بە "ڕۆژی نیشتیمانی پەكخستن" ناوبرد، كە خۆپێشاندان لە تەلئەبیب و لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی داگیركار لە قودسی ڕۆژئاوای داگیركراو ئەنجامدا.

پۆلیسی داگیركار رایگەیاندوە كە 6 خۆپیشاندەریان لە ناوچەی تەلئەبیب دەستگیركردووە، "بە تۆمەتی هەڵسوكەوتی ناڕێك و سەرپێچیكردن لە فەرمانەكانی پۆلیس".