ئۆكرانيا: "رێککەوتننامهی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ ماوەی 120 رۆژ درێژكرایهوه"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ ئاشكرایكرد، بڕیار دراوە رێککەوتننامهی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژبکرێتەوە.
ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ لە پهیامێكدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووهتهوه، ئاماژهی بهوهكردووه رێککەوتننامهی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ ماوهی ١٢٠ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.
کوبراکۆڤ سوپاسی ههریهك له سەرۆکۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وهزیری بهرگریی توركیا، خولوسی ئاکار و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسی كردووه بۆ پابەندبوون بە رێككهوتننامهكه و رایگهیاندووه: "له ئهنجامی هەوڵە هاوبەشەکانماندا، ٢٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆکراینی گەیهندراوەتە بازاڕەکانی جیهان".
رێککەوتننامهی رێڕەوی دانەوێڵە لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ئیستانبوڵ لە نێوان تورکیا، ئۆکراینا، رووسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرا.
رێککەوتننامهكه کە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ درێژکرابوویەوە، ئەمڕۆ کۆتایی دههات.