هەواڵی کوردستان ئێستا

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی تۆمەتەكانی نەوەی نوێ دەداتەوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی تۆمەتەكانی نەوەی نوێ دەداتەوە
دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی تۆمەتەكانی نەوەی نوێ دەداتەوە

2023-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە راگەیەنراوەكە دا هاتووە :جێگای سەرسوڕمانە چەند جارێكە لە لایەن هەندێك بەرپرس و میدیای نەوەی نوێ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ناحەق و دوور لە راستی تۆمەتبار دەكرێت بە رێگری لە ئەندامبوونی (نەوەی نوێ) لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەش هاتووە :ئێمە ئەو تۆمەتانە سەرلەبەری رەتدەكەینەوەو رایدەگەیەنین هیچ رێكەوتنێك لە نێوان ئێمەو حزبەكانی دەسەڵات نەكراوە لە سەر لاتەریككردن هیچ هێزێك.

دەپرسین كێ سودمەندە لەو جۆرە گوتارە چەواشەكاریانە؟ لە كاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامی قوربانی زۆریداوە لە سەر هەڵوێستە مەردانەكانی خۆی، ئێستاش بەردەوام لە هەوڵ و كۆششدایە بۆ بەهێزكردن و فراوانكردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، بە ئامانجی چاكسازی و گۆڕانكاری لە هاوكێشەی سیاسی لەهەرێمدا.

 

دەقی راگەیەنراوەكە:

وەڵامێك لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

جێگای سەرسوڕمانە چەند جارێكە لە لایەن هەندێك بەرپرس و میدیای نەوەی نوێ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ناحەق و دوور لە راستی تۆمەتبار دەكرێت بە رێگری لە ئەندامبوونی (نەوەی نوێ) لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان.

ئێمە ئەو تۆمەتانە سەرلەبەری رەتدەكەینەوەو رایدەگەیەنین هیچ رێكەوتنێك لە نێوان ئێمەو حزبەكانی دەسەڵات نەكراوە لە سەر لاتەریككردن هیچ هێزێك. دەپرسین كێ سودمەندە لەو جۆرە گوتارە چەواشەكاریانە؟ لە كاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامی قوربانی زۆریداوە لە سەر هەڵوێستە مەردانەكانی خۆی، ئێستاش بەردەوام لە هەوڵ و كۆششدایە بۆ بەهێزكردن و فراوانكردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، بە ئامانجی چاكسازی و گۆڕانكاری لە هاوكێشەی سیاسی لەهەرێمدا.

ئێمە بۆ هەموو لایەك روونی دەكەینەوە كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دژی ئەندام بوونی هیچ هێزێك نەبووە لە كۆمسیۆن و داواكاری ئێمە لە دانووستانەكان ئەوەبووە كە كۆمسیۆن كارابكرێتەوەو یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێك كە گرەنتی نەزاهەت و پاكی بكرێت و بتوانین رێگری لە ساختەكاری گزیكاری بكەین.

یەكگرتووی ئیسلامی كار بۆ كۆكردنەوەی هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەكات لە پڕۆژەیەكی ئۆپۆزسیۆنی كە لە ئاست بەرپرسیاریەتی دۆخەكەدا بێت و ناچێتە شەڕی میدیایی هیچ لایەنێك كە خۆی بە ئۆپۆزسیۆن بزانێت..

 

دەزگای هەڵبژاردنی

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

1/4/2023