هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمەوە

2020-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

لە روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: "سەبارەت بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان. روونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید19) و پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانە و لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر و کارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە راستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو. ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان".