"ئەوەی ڕەمەزانی دەپەرست ڕەمەزان تەواو ئەوەشی خودا دەپەرستێ، عیبادەت بەردەوامە"
فەرقی وجودی فیزیکی و میتا فیزیکی هەر ئەمەیە، فیزیک مەحکومە بە کات و شوێن و سەرەتاو کۆتایی بەڵام میتا فیزیک مەعنایە، کە لەدایک بو ئیدی هەر دەمێنێ و لەناو ناچێ
کاتێ پەیامبەری ئیسلام محمدی کوڕی عبدالله درودی خوای لەسەر ژیانی کۆتایی هات و کۆچی دوایی کرد زۆر کەس نەیاندەتوانی باوەڕ بکەن، زۆر کەسیش لە پەیام و بەرنامەکەی هەڵگەڕانەوە ، وەک بڵێن ئیتر تەواو هەمو شت کۆتایی هات
ئەبوبەکری صدیق خەلیفەی یەکەم وتاری بۆ خەڵک داو رایگەیاند«هەر کەس محمدی دەپەرست ئەوا محمد مرد،هەرکەسیش خودای دەپەرست ئەوا خودا هەمیشە زیندوەو هەرگیز نامرێ»(کل شيء هالك الا وجهه) هەمو شت لەناو چوە تەنها زاتی ئەو نەبێ)
جا ئێستاش رەمەزان تەواو ، ئەوەی رەمەزانی دەپەرست،بەراستی رەمەزان تەواو،ئەوەش کە خودای دەپەرست خودا هەمیشە دەمێنێ و نامرێ وهەر هەیە و هەر دەبێ.
ئەوەی خێری دەکرد با بەردەوام بێ رەمەزان تەواو بەڵام خێرو چاکە هەر ماوە
ئەوەی فێری کەم خۆریی بو ، رەمەزان تەواو ،بەڵام کەم خۆری و تەندروست ژیان هەر ماوە، با
بەردەوامبێ..
ئەوەی حەزی بە موناجاتێکی شەوانەیەو دەیەوێ شەو بێداریی دەروێشانە بکات رەمەزان و شەوی قەدر تەواو بەڵام خودا هەر ماوە بۆ گوێداری لە رازو نیازی دڵ،جار جارەبڕۆ سوجدەگاو بگری بۆ حاڵی بەدحاڵی خۆت، بۆ چارەنوس و کۆتایی خۆت ..
ئەوەی دەیەوێ جڵەوی نەفس و زمانی کات بەڕۆژو بون تەواو ، بەڵام نەفسگیریی و خاکی بون و سینە سافی هەر ماوەو هەردەمێنێ
نەفسی پڕ لە کیبرو حقدو غرورو خەونی بەتاڵ هەمو ئێوارەیەک خاڵی کەرەوەو هەمو سەبای ساڵحانێک یش پڕی کە لە مەحەببەت و خێرو چاکە بۆ دەوروبەر و خاک و خەڵک و نیشتیمان
رەمەزان تەواو بەڵام تەقواو چاکەو چاکەکاریی هەرماوە.