ورده‌كاریی دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له یاسای چاكسازیدا
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگەی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كردووه و ئه‌و یاسایەدا سوودی زۆری بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێت، چونكه هه‌موو هێزه‌كانی پێشمەرگه له چوارچێوه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریدا مووچه وه‌رده‌گرن و هیچ كه‌سێك ناتوانێ به نایاسایی مووچه وه‌رگرێت و بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌ك دروست ده‌كرێت و له بانك مووچه وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەدا ده‌بێت و پاره‌ش له ده‌ست ئه‌وان ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگەی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕیڤینگ هرووری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سیسته‌می هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و بڕیاره له ماوه‌ی سێ مانگ ڕاپۆرتێك ئاماده بكات، سوودی زۆری هه‌یه و چه‌ندین لیژنه له حكوومه‌ت دروست كراوه و ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی كردووه، كه ئه‌مه‌ش گرنگیی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه."
ڕیڤینگ هروری گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له یه‌ك یه‌كه‌ی حیسابی ده‌بێت و چیتر هه‌ر جۆرێكی هێزی پێشمه‌رگه به‌جیا مووچه وه‌رناگرێت و هه‌مووان له ڕێگه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ی حیسابییەوە مووچه وه‌رده‌گرن و پاره هه‌موووی له ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت و هیچ كه‌سێك ناتوانی بندیوار بێت، یان بێده‌وام مووچه وه‌رگرێت، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی ئاشكرا ده‌بن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هێزی پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی نیشتمانی و له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ بكرێته‌وه، به یه‌كه‌ی ٧٠ و80شەوە، بۆیه ئه‌وكات وه‌زاره‌ت هه‌ر بڕیارێك بدات پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێیه‌وه پابه‌ند بن، كه ئه‌مه‌ش ئامانجی ئێمه‌یه، چونكه ئێستا به‌وشێوه‌یه نییه."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه: "چیتر ژمێریاری هێزه جۆراوجۆره‌كانی پێشمه‌رگه نامێنێت؛ نه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا و نه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌كی خۆی ده‌بێت و له بانك مووچه وه‌رده‌گرێت، هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌مه خواستی هێزه‌كانی هاوپهیمانانیشه و له چوارچێوه‌ی پاكێجی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شدا ده‌بێت."
ڕیڤینگ هرووری باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه له‌وه‌ش، ته‌سفیه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین بووه، یان به ناوی بەڕێوەبه‌ری گشتی، یان به ناوی شه‌هید شه‌هیدانه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌ش مووچه‌یان ده‌بڕدرێت و ماف بۆ خاوه‌نماف ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌ناحه‌قی پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش نامێنێت و ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه به ماندووبوونی خۆیان پله‌یان وه‌رگرتووه، یان خانه‌نشین بوونه، یان شه‌هیدانه وه‌رده‌گرن."
هرووری گوتیشی: "بڕیاره دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له ماوه‌ی 3 مانگدا ڕاپۆرتی خۆی ئاماده كرد و ئاراسته‌ی ئێمه‌ی كرد، ئێمه‌ش به دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین حكوومه‌ت چی جێبه‌جێ كردووه، بۆیه ئه‌م جاره حكوومه‌ت جددیه له‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت و به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه هه‌نگاوی باشی چاكسازی له هه‌رێم ده‌نرێت."
بڵندئیبراهیم